PM:11:49:10/10/2021
1600 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ سەرکردایەتی
بردنەوەى فەڕەنسای کرد و نازناوی نەیشن لیگی بەخشییە کەڵەشێرەکان.
لە یاری کۆتایی
خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەڵبژاردەى فەڕەنسا و ئیسپانیا لە یاریگای ئالیانز
ستادیۆمی شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا بەیەکگەشتن.
لە تایمی یەکەمی
یارییەکەدا، یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە هەوڵەکانیان چڕکردەوە تا لە ڕێگەى
هێرشبەرانیانەوە تۆڕی گۆڵی ڕکابەرەکەیان بهەژێنن، بەڵام سەرجەم هەوڵەکان شکستیان
هێنا و سەرئەنجام تایمی یەکەم بە یەکسانبوونی سپی کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا
سیناریۆی یارییەکە گۆڕاو یاریزانانی ئیسپانیا و فەڕەنسا بە ڕیتمێکی خێراتر یارییان
کرد و لە خولەکی 64 ئیسپانیا لە ڕێگەى ئۆیارزابال گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، لە
بەرامبەرداو لە دوای دوو خولەک بنزیمە ئەنجامەکەى بۆ فەڕەنسا یەکسانکردەوە، دواترو
لە خولەکی 80 مباپێ ئەستێرەى دیاری پاریس گۆڵی دووەم و بردنەوەى تۆمارکرد و بۆ
جاری یەکەم نازناوەکەى بەخشییە فەڕەنسییەکان.