PM:11:10:10/10/2021
1108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نازناوی یانە
پاڵەوانەکانی ئەوروپا داهاتووی مباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان یەکلادەکاتەوە.
لویس فێرناندێزی
راهێنەری پێشووی یانەى پاریس سان جێرمان لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەى مۆندۆ
دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکرد، بابەتی ڕۆیشتنی مباپێ لە پی ئێس جی نازناوی یانە
پاڵەوانەکانی ئەوروپا یەکلایدەکاتەوە بە مانەوە لە پاریس یان چوونی بۆ یانەیەکی دەرەوەى
فەڕەنسا.
فێرناندێز
ئاشکرایکرد، سەیربوو لای کاتێک دایکی مباپێ ئاماژەى بە مانەوەى کوڕەکەى کرد لە
پاریس لە کاتێکدا یاریزانەکە خۆی خاوەن بڕیارە و لە ڕابردووشدا چەندین جار بە
یانەکەى ڕاگەیاندووە دەیەوێت لە پارک دی پرانس بڕوات و مباپێ تازە پێگەیشتوو نیە
تا دایکی لێدوانی لەو جۆرە بدات.
ڕاهێنەرەکەى
پێشووی پاریس دووپاتیکردەوە، نازناوی چامپیۆنزلیگ چارەنووسی مباپێ دیاریدەکات و
ئەگەر پاریس بووە پاڵەوان ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە هاوشانی میسی و نەیمار لە پاریس
دەمێنیتەوە و لە ئەگەری ماڵئاواییکردنیش ئاوا بێشک مباپێ دەڕوات، بۆیە پێویستە تا
کۆتایی مانگی پێنج هەموو لایەک چاوەڕێ بکات بۆ مانەوە یان ڕۆیشتنی هێرشبەرە
فەڕەنسییەکە.