ڤانگال بێدەنگی بەرامبەر بەرشەلۆنە شکاند

PM:10:33:10/10/2021

1400 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤانگال ڕەخنەى توند لە بەرپرسانی بەرشەلۆنە دەگرێت و بەرگری لە کومان و دی یۆنگ دەکات.

لویس ڤانگالی ڕاهێنەری هەڵبژاردەى هۆڵەندا بێدەنگی شکاند و لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە ئاشکرایکرد، بابەتی ڕەخنەگرتن لە کومان و دی یۆنگ لە کاتی ئەنجامە خراپەکانی بەرشەلۆنە لە لایەن بەرپرسانی یانەکە کارێکی نوێ نیە و پێشتریش هەمان کاریان بەرامبەر ئەو ئەنجامداوە کاتێک ئەنجامی یارییەکان لە سوودی یانە کەتەلۆنییەکە نەبووە.

ڤانگال ڕایگەیاند، هەرکاتێک بەرشەلۆنە ئەنجامەکانی وەک پێویست نەبووبێت ڕووی لە یاریزانانی دەرەوەى ئیسپانیا کردووە و تۆمەتباری کردوون بە هۆکاری شکستەکان و ئەو تۆمەتانەش کومانی ڕاهێنەریشی گرتووەتەوە.

ڤانگال کە پێشتر لە دوو بۆنەدا ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنەى کردووە، دووپاتیکردووە لە ئێستادا مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە و کارگێڕی یانەکە هەمان کار بەرامبەر دوو هاونیشتیمانیەکەى دەکات، ئەوەش کارێکی ناڕاستە.

بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا بارودۆخی نالەبارە و لە ئاستی لالیگا و چامپیۆنزلیگ ئەنجامەکانی باش نیە و لەچەندین بۆنەشدا لێدوانی جیا جیا دراوە لەسەر دوورخستنەوەى کومان، بەڵام تا ئێستا بە کرداری ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکەى دوورنەخستووەتەوە.