PM:10:08:10/10/2021
1440 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕیاڵ مەدرید بۆ
یارییەکەى شاختار لە چامپیۆنزلیگ تواناکانی مێندی و مارسیلۆ بەدەستدەهێنێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتە
وەرزشیەکانی ئیسپانیا یانەى ڕیاڵ مەدرید پێش ئەنجامدانی یارییەکەى لە جەولەى سێیەمی
قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر یانەى شاختاری ئۆکرانی
تواناکانی مێندی و مارسیلۆی بەرگریکاری بۆ دەگەڕێتەوە و ئەنچیلۆتیش تا ڕادەیەکی
زۆر هاوسەنگی بۆ هێڵی بەرگری یانەکەى دەگەڕێنێتەوە.
لەو بارەیەوە
ڕۆژنامەى مۆندۆدیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکرد، لە 19ی ئەم مانگەدا مێندی بە تەواوەتی
ئامادەی یاریکردن دەبێت و دۆخی هێڵی بەرگری ڕیاڵ مەدریدیش بە گەڕانەوەی دوو
بەرگریکارەکە ئاسایی دەبێتەوە و ئەنچیلۆتی دەتوانێت پشوویەک بدات و مێندی لە پێگەی
خۆی لە باڵی چەپ جێگیر بکات و ئالاباش بخاتەوە دڵی بەرگری.
ڕیاڵ مەدرید و
ئەنچیلۆتی بەهۆی پێکانی هەندێک لە یاریزانەکانی لە هێڵی بەرگریدا دووچاری کێشە هات
و لەسەر ئاستی لالیگا لە هەفتەى ڕابردوودا بەرامبەر ئیسپانیۆل شکستی هێناو لە
چامپیۆنزلیگیش بە یانەی شێریفی مۆڵدۆڤی دۆڕا کە خاوەنی هیچ سەروەرییەک نیە لە
مێژووی چامپیۆنزلیگدا.