PM:08:55:10/10/2021
1704 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە بە مەرج
چاڤی هێرناندێز دەکاتە شوێنگرەوەى کومان لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە.
لە لێدوانێکدا بۆ
ڕۆژنامەى مۆندۆدیپۆرتیڤۆ، ڕافا یۆستی جێگری سەرۆکی بەرشەلۆنە ئاشکرایکرد، لە
ئەگەری دوورخستنەوەى کومان لە پۆستەکەى، چاڤی یاریزانی پێشووی یانەکەیان و
ڕاهێنەری سەدی قەتەری یەکێک دەبێت لە پاڵێوراوەکان
بەمەرجێک ڕەزامەندی بەڕێوەبەری وەرزشی و سکرتێری هونەری وەربگرێت.
یۆستی ڕاشیگەیاند،
پێشتر گواردیۆلا پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکەى وەرگرت و ناوبراو ئامادەبوو بۆ ئەو
ئەرکە و توانیشی سەرکەوتوو بێت، بەڵام چاڤی تا ئەم ساتە ئامادەی دەرنەبڕیوە و لەو
بڕوایەدا نیە بتوانێت وەک گواردیۆلا سەردەمێکی
زێرێن بۆ بەرشەلۆنە بهێنێتە کایەوە.
هەروەها ناوبراو
ئاماژەى بەوەشدا، هەرچەندە چاڤی پاڵێوراوە، بەڵام ئەگەر لە چواردەورمان بڕوانین
دەبینین ڕاهێنەری تر بوونی هەیە و ئامادەشن ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرن و
باسیلەوەشکرد، پێویستە لەم کاتەدا هەموومان ژینگەیەکی گونجاو بۆ کومان درووستبکەین
و هاوکاربین تا هەست بەوەبکات پاڵپشتی دەکرێت و کاری باشتر پێشکەش بە یانەکە بکات
و لەو بارودۆخە ڕزگاریبکات.