PM:08:17:10/10/2021
1124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچینی ژمارەیەکی
پێوانەیی لەگەڵ ئیتاڵیا تۆمارکرد و تاکە ڕاهێنەرە لە 44 یاریدا 30 بردنەوە
بەدەستبهێنێت.
پێگەى ئۆپتا بۆ
ئامارەکان ئاشکرایکرد، ڕۆبەرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەى ئیتاڵیا سەرکەوتوو
بووە لە تۆمارکردنی ڕیکۆرێکی نوێ و تاکە
ڕاهێنەرە 30 بردنەوە لە 44 یاریدا بەدەستبهێنێت.
ئۆپتا
ئاشکراشیکرد، مانچینی خێراترین ڕاهێنەریشە بتوانێت ئەو ژمارە سەرکەوتنە
بەدەستبهێنێت کاتێک لە مانگی ئایاری 2018وە وەک ڕاهێنەری ئیتاڵیا دەستنیشانکرا و
لەهەمان کاتیشدا پێشتر ڕیکۆردێکی نوێی جیهانی لە زنجیرەى سەرکەوتنە یەک لە
دوایەکەکان تۆمارکرد کاتێک بووە خاوەنی 37 یەمین بردنەوەی لەسەر یەک، پێش ئەوەى لە
نەیشن لیگ و لە قۆناغی پێشکۆتایدا بەرامبەر ئیسپانیا دووچاری شکستبێت.
پێگە جیهانییەکە
ئاماژەى بەوەشدا، مانچینی ئەندازیاری جامی یۆرۆی 2020 لەگەڵ ئیتاڵیادا، لە 44 یاری
ڕابردوودا تەنها دووچاری سێ شکست و نۆ یەکسانبوون هاتووە و شکستەکانیشی بەرامبەر ئیسپانیا و پورتوگال و
فەڕەنسا بووە.