بایرن میونشن لە پشتەوە لە بەرشەلۆنە دەدات

PM:07:30:10/10/2021

1196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن لە پشتەوە لە بەرشەلۆنە دەدات و دەیەوێت لە یەک کاتدا دوو یاریزانی یانە کەتەلۆنیەکە بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەى سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد، یانەى بایرن میونشن دەیەوێت سوود لە بارودۆخی سەختی دارایی بەرشەلۆنە وەربگرێت و لە گواستنەوەى هاوینەى یاریزاناندا ڕاوی دوو یاریزانی بکات.

سپۆرت ناوی دوو یاریزانەکەى ئاشکراکرد کە هەریەک تێر شتیگنی گۆڵپارێز و دی یۆنگی ناوەڕاستکارە و دەیەوێت بۆ ئالیانز ئارینا بیانگوازێتەوە بە تایبەتیش کار لەسەر گۆڵپارێزە هاونیشتیمانیەکەى دەکات کە دەیەوێت بیکاتە شوێنگرەوەى مانوێل نوێر.

سپۆرت ئاشکراشیکرد، بەرپرسانی میونشن گرێبەسـتێکی گرانبەها دەخەنە بەردەم کارگێڕی بەرشەلۆنە کە پێدەچێت بۆ سووکردنی کێشە داراییەکانی بە نرخی نێو گرێبەستەکە قایل بێت.

بەرشەلۆنە هاوینی ڕابردووش هەوڵی گواستنەوەى پێدری دا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، سەرەڕای شکستهێنانی لە گواستنەوەى دێست کە لە ئەیاکسەوە پێش ئەوەى بچێتە بەرشەلۆنە.