PM:07:11:10/10/2021
1820 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نەیمار هەواڵێکی
ناخۆش ڕادەگەیەنێت و مۆندیالی 2022 دوا مۆندیالی دەبێت لە ڕیزی هەڵبژاردەى
بەڕازیل.
لە لێدوانێکدا بۆ
تۆڕی دزنی کە تایبەتە بە فیلمە مێژووییەکان نەیماردا سلڤای ئەستێرەى هەڵبژاردەى
بەڕازیل ئاشکرایکرد، لەو بڕوایەدایە مۆندیالی 2022ی قەتەر دوا مۆندیالی دەبێت لە
ڕیزی هەڵبژاردەى بەڕازیل و متمانەشی نیە کە بەهۆی فشارەکانی تۆپی پێ لەسەر هزری بتوانێت بەردەوامی بە یاریکردن بدات لەگەڵ سامبا
بدات.
نەیماری ئەستێرەى
پاریس سان جێرمان ئاشکراشیکرد، بەو پەڕی توانایەوە کاردەکات تا کاتی بەڕێوەچوونی
مۆندیال ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و هاوکاری تەواوی سامبا بێت بۆ بەدەستهێنانی
نازناوەکە کە خەونی سەرەکییەتی لە کاتی منداڵییەوە و ئاواتەخوازە ببێتە ڕاستی.
هێرشبەرەکەى
هەڵبژاردەى بەڕازیل هیواشی خواست سەرکەوتووانە مۆندیال بەڕێبکات و ئەو دیمەنە ناخ
هەژێنە دووبارە نەبێتەوە کاتێک لە مۆندیالی 2014 لە لایەن زۆنیگای یاریزانی
کۆڵۆمبیاوە بە توندی لێدراو نەیتوانی قاچەکانی بجوڵێنێت و هێزی ئەوەشی نەبوو بە
پێوە خۆی ڕابگرێت.