PM:06:08:10/10/2021
1932 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیتاڵیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەلجیکاى
بردەوە و پلەى سێیەمى نەیشنس لیگى بەدەستهێنا.
لە یارى دیاریکردنى پلەى سێیەمى خولى نەتەوەکانى
ئەوروپاى ناسراو بە نەیشنس لیگ، هەردوو هەڵبژاردەى ئیتاڵیا و بەلجیکا ڕووبەڕووى
یەکبوونەوە.
ئیتاڵیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە
و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى 47 و 65دا لەلایەن نیکۆلا بارێلا و دۆمینیکۆ
بێراردییەوە تۆمارکرد، تاکە گۆڵەکەى بەلجیکاش شارل دى کیتیلارى لە خولەکى 87دا
تۆماریکرد.
بەمەش ئیتاڵیا جارێکى تر گەڕایەوە سەر سکەى بردنەوەکانى،
دواى ئەوەى لە قۆناغى پێش کۆتایى خولەکەدا بە هەڵبژاردەى ئیسپانیا دۆڕا و بۆ یەکەم
جار پلەى سێیەمى نەیشنس لیگى بەدەستهێنا.
ئەمشەویش کاتژمێر نۆ و 45 خولەک یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە
لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەى ئیسپانیا و فەڕەنسادا بەڕێوەدەچێت.
گ . ف