PM:01:55:10/10/2021
1344 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى ئیندیان وێڵز، دانێل میدڤیدیڤ و ئەندریە ڕۆبلێڤ
سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى سێیەم بەدەستهێنا.
لە قۆناغى دووەمى جامى ئیندیان وێڵز بۆ تێنسى سەر زەوى،
کە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، دانێل میدڤیدیڤى ڕوسى بەرامبەر ماکینزى ماکدۆناڵدى
ئەمریکى یاریکرد.
میدڤیدیڤ بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرمبەر یارییەکەى لە سودى
خۆى کۆتایى پێهێنا و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى سێیەمى جامەکە بەدەستهێنا.
لە یارییەکى تردا، ئەندریە ڕۆبلێڤى ڕوسیش خۆى گەیاندە
قۆناغى سێیەمى پاڵەوانێتییەکە، دواى ئەوەى بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە کارلۆس
تابێرنەرى ئیسپانى بردەوە.
هاوکات کاسپەر ڕوودى نەرویجى و گریگۆر دیمیترۆڤى
بۆلگاریش سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى سێیەم بەدەستهێنا، دواى ئەوەى بەدواییەکدا لە ڕۆبرتۆ
بایناى ئیسپانى و دانێل ئەلتمایەرى ئەڵمانییان بردەوە.
گ . ف