چامپیۆنز لیگ... ئارسناڵ و ئەتڵانتا یەکسان بوون

AM:12:11:20/09/2024

48 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ ئارسناڵ و ئەتڵانتا بەبێ گۆڵ یەکسان بوون و برێستیش لە ستروم گرازی بردەوە.

لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، ئەتڵانتا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسناڵی کرد.

تایمی یەکەم، ئاستی هەردوولا لە یەکەوە نزیک بوو، سەرەڕای چەند هەوڵێکی هەردوولا هیچ گۆڵێک نەبینرا.

لە تایمی دووەم هەمان سیناریۆی تایمی یەکەم بینرا و پاش زیاتر لە 90 خولەک یاریکردن هەردوولا بە خاڵێکەوە یاریگایان بەجێهێشت.

لە یارییەکی تریشدا یانەی برێستی فەڕەنسی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ستروم گرازی نەمسای هێنا.