هالاند دەچێتە ریاڵ مەدرید یان بەرشەلۆنە؟

PM:08:41:16/09/2024

11812 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هالاند دەیەوێت بچێتە ریاڵ مەدرید یان بەرشەلۆنە لە پێناو بەدەستهێنانی باڵۆن دۆر.

رۆژنامەی ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردەوە، ئێرلینگ هالاندی یاریزانی نەرویجی و هێرشبەری مانچستەر سیتی بیر لە جێهێشتنی یانە ئینگلیزییەکە دەکاتەوە لە داهاتوودا.

ئێل ناسیۆناڵ دەڵێت: هالاند نیگەرانە لە دەستکەوتە تاکە کەسییەکانی و دەیەوێت خولێکی دیکە و یانەیەکی دیکە هەڵبژێرێت تا لە رێگەیەوە زیاتر بگات بە نازناوە کەسییەکان.

دوپاتیشیکردەوە، هۆکاری سەرەکی نیگەرانی هالاند بەدەست نەهێنانی باڵۆن دۆرە و دەیەوێت لە رێگەی ریاڵ مەدرید یان بەرشەلۆنە بەدەستی بهێنێت بە تایبەت بە سودوەرگرتن لە هاندەرە زۆرەکانیان.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، جگە لە دوو یانەکەی خولی ئیسپانیا ئەگەرێکی کەم هەیە ئەستێرە نەرویجیەکە لیگ وەن هەڵبژێرێت و یاری بۆ پاریس سان جێرمان بکات.

هالاند لەکۆی286 یاری لەگەڵ یانەکان لە ژیانی وەرزشیدا توانیویەتی 234 گۆڵ و 50 ئەسیست تۆماربکات، هەروەها بووەتە براوەی باشترین یاریزانی ئەوروپا بەڵام باڵۆن دۆری نەبردووەتەوە.
بیلال کاکە