PM:05:00:19/09/2024
776 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆرتوا باس
لەوە دەکات ناخۆشترین ساتی وەرزی بەهۆی ریاڵ مەدریدەوە بووە کاتێک یاری بۆ ئەتلەتیکۆ
مەدرید دەکرد.
تیبۆ کۆرتوا لە
ساڵی 2018ەوە یاری بۆ یانەی ڕیاڵ
مەدرید دەکات و لەگەڵ ئەم تیپەدا دوو جار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، هەندێک
کەس بە باشترین گۆڵچی مێژووی ڕیاڵ مەدرید و تەنانەت لە ئیکەر کاسیاسیش بەباشتری دەزانن.
درەوشاوەیی گۆڵچیە بەلجیکییەکە لە ڕیاڵ مەدرید و
ڕۆڵێکی زۆری هەبووە لە پاڵەوانبوونی یانەکە لە چەندین نازناوی جیاوازدا و لە
چەندین یاری گرنگدا یانەکەی رزگارکردووە لە شکست.
سەرەڕای هەموو
ئەو دەستکەوتانە لەگەڵ مێرەنگی لە نوێترین چاوپێکەوتیندا باس لەوەدەکات ریاڵ
مەدرید زۆرترین ئازاری داوە و لەوبارەیەوە دەڵێت: کاتێک لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بووم یاری
کۆتایی بەرامبەر ڕیال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، پێموایە خراپترین سات بوو لە ژیانی وەرزشیمدا،
تا دوا سات پاڵەوان بووین و ئەو گۆڵەی ڕامۆس هەموو شتێکی تێکدا.
وتیشی: تا
ماوەیەکی زۆر لە ناخۆشی ئەو رووداوە رزگاری نەبووە و بیری لێدەکردەوە، دووەم ناخۆشترین
ساتی وەرزشیشی شکستیان بووە بەرامبەر بە فەڕەنسا لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی
2018.