چامپیۆنز لیگ...لیڤەرکوزن گۆڵبارانی فاینۆردی کرد

PM:10:00:19/09/2024

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ بایەر لیڤەرکوزن بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە فاینۆردی بردەوە و بەنفیکاش شکستی بە رید ستار هێنا.

لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، فاینۆرد لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایەر لیڤەرکوزنی کرد.

لە تایمی یەکەم کوڕانی لیڤەرکوزن زۆربەی هێرشەکانیان کرد بە گۆڵ بە جۆرێک چوار گۆڵیان تۆمارکرد لە خولەکەکانی پێنج و 30 و 36 و 45 لە ڕێی یاریزانان ڤێترز دوو گۆڵ و گریماڵدۆ گۆڵێک و گۆڵی کۆتایش تیۆمنی گۆڵچی فاینۆرد بە هەڵە لە خۆیانی تۆمارکرد.

تایمی دووەم یارییەکە کەشێکی مامناوەندی پێوەبینرا و هیچ لایەکیان سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمارکردن و سەرەنحامیش یارییەکە بە بردنەوەی لیڤەرکوزن کۆتایی پێهات بە چوار گۆڵی بێوەڵام.

لە یارییەکی تریشدا، یانەی بەنفیکا بە دوو گۆل بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە رید ستار هێنا و ئاکتورکۆگڵۆ و کۆچکۆ گۆڵەکانی بەنفیکایان تۆمارکرد و میڵسینیش خاوەنی تاکە گۆڵەکەی رید ستار بوو.