تیباسی باسی کێشەکانی لەگەڵ پێرێز و دۆسیەی نیگێرا دەکات

PM:11:10:19/09/2024

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تیباسی سەرۆکی لالیگا لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا بەشداری پۆدکاستی جۆردی وایڵدی کرد و تێیدا وەڵامی چەندین پرسیاری دایەوە.

یەکێک لەو تەوەرە گرنگانەی کە وروژێنرا دۆسیەی نێگیرا و پارەی یانە بەرشەلۆنە بوو، تێباس سەبارەت بەم بابەتە وتی: کاتێک زانیاریم لەسەر ئەم بابەتە زانی، یەکەم شت کە وەک پارێزەرێک هاتە مێشکم ئەوە بوو کە لە ڕوانگەی وەرزشەوە ئەم بابەتە ملکەچی تێپەڕبوونی کاتە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە لێکۆڵینەوەی لەسەر ناکەین بەڵکو ئێمە سکاڵامان لە داواکاری گشتی تۆمار کرد، چونکە پێمانوایە پێویستە بە زووترین کات ئەو بابەتانە ڕوون بکرێنەوە.

تێباس لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە بۆچی پێی وایە بەرشەلۆنە پارەی نێگیرای داوە و دەڵێت: تا ئێستا نەسەلمێنراوە کە پارەکە بۆ پارەی ناوبژیوانەکان بووە و پێموانییە ئەوەش بسەلمێنرێت، بەبۆچوونی من مەسەلەکە ئەوەیە کە بەرشەلۆنە پارەی بە نێگیرا داوە بۆ دانانی ناوبژیوانی یارییەکان نەک کڕینیان.

سەبارەت بە ڤینیسیۆسیش باسی لەوەکرد، ئەو یاریزانە رابەری کارێکی درووست دەکات و درووستکردنی کەمپینی دژی رەگەزپەرستی جیگەی ستایشە بەڵام دەبێت خۆشی رەفتارەکانی لەنێو یاریگا باشتر بکات، جەختی لەوەشکردەوە ئیسپانیا و تۆپی پێ رەگەرپەرست نین بەڵم رووداوی رەگەزپەرستیان تێدا روودەدات.

باسی لە خراپی پەیوەندیشی کرد لەگەڵ پێرێز و ئاماژەی بەوەدا کاتێک وەک سەرۆکی لالیگا هەڵبژێردراوە بەهۆی بابەتی مافی پەخشی تەلەفیزیۆنیەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرۆکی ریاڵ مەدرید تێکچووە و سەرۆکەکە پێیوتووە، کە گوێ لە قسەکانی ناگرێت، ئەمیش لە وەڵامدا وتویەتی: گوێی لێدەگرم بەڵام کاری پێناکەم.