کارڤاخاڵ: نەبوونی کرووس کاریگەری درووست کردووە لەسەرمان

PM:10:09:19/09/2024

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارڤاخاڵ رایگەیاند نەبوونی تۆنی کروس کاریگەری گەورەی لەسەر ئاستیان دروستکردووە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەل رۆژنامەی ئاس، دانی کارڤاخاڵی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید ئاماژەی بەوەکرد، کاتێک کروس بریاریدا واز لە یاریکردن بهێنیت هەموومانی تووشی شۆک کرد، چونکە کەسان بیرمان لەوەنەدەکردوە ئەو جۆرە بریارە بدات.

دانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی، کروس یاریزانێکی گرنگی ئێمەبوو بەردەوام لە یاریگادا رۆڵێکی باشی دەگێرا و ئاستێکی نایابی هەبوو، بێ گومان نەبوونی کاریگەری گەورەی لەسەرمان دروستکردووە.

ئەستێرە ئیسپانییەکە ئەوەشی راگەیاند، پێویستە کروس لە یاد بکەین ئەو لەگەڵمان نەماوە، گرنگ ئەوەیە ئێستا هەوڵ بدەین سەرجەم نازناوەکان ببەینەوە و ئاستمان زۆرباشتربکەین.

کارڤاخاڵ درێژەی بەقسەکانیدا و وتی هاوڕای قسەکانی رۆدریم بەراستی تۆپی پێ مان لەسەر قورسکراوە و یاری زۆر ئەنجام دەدەین، کەمترین دەرفەتمان بۆ دەمێنیتەوە بۆ خۆئامادەکردن، جگە لەوەش بەهۆی زۆری یارییەکانەوە رێژەی پێکانی یاریزانان تادێت زیاتر دەبیت.