ڕاهێنەرى بەلجیکا هۆکارى یارینەکردنى هازارد و لۆکاکۆى ئاشکراکرد

PM:01:00:10/10/2021

932 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆى شەکەتییەوە لۆکاکۆ و هازارد بەشدارى یارییەکەى ئەمڕۆى بەلجیکا بەرامبەر ئیتاڵیا ناکەن.

ڕۆبرتۆ مارتینێزى ڕاهێنەرى بەلجیکا لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا پێش یارى دیاریکردنى پلەى سێیەم لە خولى نەتەوەکانى ئەوروپاى ناسراو بە نەیشنس لیگ دووپاتیکردەوە، ئیدین هازارد و ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ بەشدارى لە یارییەکەدا ناکەن بەهۆى شەکەتییەوە.

مارتینێز دەڵێت "لۆکاکۆ ماسولکەکانى توشى شەکەتى بوون و هەروەها هازاردیش هەمان کێشەى هەیە و لە باشترین بارودۆخیاندا نین بۆ یاریکردن، ناشزانم کەى چاکدەبنەوە".

مارتینێز ئاماژە بەوەشدەکات، دەیانەوێت پارێزگارى لە پێشەنگى ڕیزبەندى باشترین هەڵبژاردەکانى جیهان بکەن و دەڵێت "ماوەى سێ ساڵە لە پلەى یەکەمى ڕیزبەندى فیفاداین و ئامانجیشمان پارێزگاریکردنە لەو پلەیە بە بەردەوامى".

گەر بەلجیکا یارییەکە بە ئیتاڵیا بدۆڕێنێت، بێجگە لەدەستدانى پلەى سێیەمى نەیشنس لیگ، پێشبینیش دەکرێت پێشەنگى ڕیزبەندى باشترین هەڵبژاردەکانى جیهانیش لەدەستبدات.

گ . ف

Barcelona lose interest in Roberto Martinez as possible Koeman replacement - report - Barca BlaugranesNations League, Italia-Belgio: Roberto Martinez: "Battere l'Italia per il ranking. Lukaku? Un sovraccarico muscolare" - EurosportSi, Roberto, vos Diables étaient plus forts en 2018 - DH Les Sports+