AM:11:53:10/10/2021
796 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چاڤی دوپاتیکردەوە کە هەموو ئەگەرەکان کراوەن دەربارەی
داهاتووم بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی بەرشەلۆنە.
چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی ئەستێرەی پێشووی یانەی
بەرشەلۆنە و ڕاهێنەری یانەی سەدی قەتەری دەرگاگاکانی کردەوە دەربارەی ئەگەری گرتنە
دەستی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانە کەتەلۆنیەکە.
لە ماوەکانی ڕابردوودا ناوی چاڤی بە بەرشەلۆنەوە
دەبەسترایەوە تا جێگای ڕۆناڵد کومانی هۆڵندی بگرێتەوە دوای ئەوەی ئەنجامەکانی
بەرشەلۆنە زۆر بەرەو خراپی ڕۆشت.
چاڤی لە لێدوانێکی بۆ ڕؤژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی
وتی: هەچ گرێبەستێکم پێشکەش بکرێت سەرەتا بیری لێکیدەدەمەوە و دواتر بڕیاری لەسەر
دەدەم.
هەروەها
وتیشی: بەهیچ شێوەیەک نازانم داهاتووم لەکوێ دەبێت بەڵام هەموو ئەگەرەکان دەکرێت
ڕووبدەن.