ڤینی و بێلینگهام و مباپێ خەڵاتی چامپیۆنز لیگیان وەرگرت

PM:10:13:16/09/2024

476 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینی وەک باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی چامپیۆنز لیگ و و مباپێ وەک گۆڵکار خەڵاتیان پێبەخشرا.

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، خەڵاتی تایبەتی بە ڤینیسیۆس جونیۆر و جود بێلینگهام و کیلیان مباپێی یاریزانانی ریاڵ مەدرید بەخشی وەک باشترینەکانی وەرزی 2020-2024ی چامپیۆنز لیگ

ڤینی وەرزی رادبوو 10 یاری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدا و توانی بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ و پێنج ئەسیست هاوکاری سەرەکی یانەکەی بێت لە بردنەوەی نازناوەکە.

لەگەڵ ئەوەشدا جود بێلینگهامی ناوەراستکاری تەمەن 21 ساڵی ریال مەدرید بووە براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی پاڵەوانێتییەکە، بەو پێیەی چوار گۆڵ و پێنج ئەسیستی لە 11 یاریدا تۆمارکرد.

هاوکات کیلیان مباپێ کە ئەویش یاریزانی ریاڵ مەدریدە و وەرزی رابردوو لە پاریس سان جێرمان یاری دەکرد توانی هەشت گۆڵ لە چامپیۆنز لیگ تۆماربکات و ببێتە براوەی خەڵاتی گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە.