خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا.. شوڕتە و نەسڕ یەکسانبوون

PM:09:42:16/09/2024

440 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا شوڕتە و نەسڕ بە گۆڵێک یەکسانبوون و بە کۆکردنەوەی خاڵێک یاریگایان جێهێشت.

لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا یانەی شوڕتە لە یاریگای مەدینە میوانداری نەسڕی کرد و یانە سعودیەکە بەبێ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادەی یارییەکە بوو.

تایمی یەکەم، یانەی میوان بە هێرشبردن دەستیپێکرد و لە خولەکی 14 سوڵتان غەنام گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، دواتر یانەی خاوەن یاریگا هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی دەدا.

بەدیاریکراوی لە خولەکی 24 محەمەد داود یارییەکەی هێنایەوە خاڵی دەستپێک گۆڵێکی بۆ شوڕتە تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە تایمی دووم، یارییەکە تا رادەیەک هاوسەنگی بەخۆیەوە بینی و هەردوولا پارێزگاریان لە ئەنجامەکە کرد.

سەرەنجام یەکسانبوون بە گۆڵێك بووە ناونیشانی کۆتایی یارییەکە و هەردوولا بوون بە خاوەنی خاڵێک.