پاریس و ئینریکی ڕێکەوتوون

PM:08:19:08/09/2024

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس پشت بە بیرۆکەکانی ئینریکی دەبەستێت و بڕیاریداوە گرێبەستی راهێنەرەکەش نوێبکاتەوە.
بەڕێوبەرانی پاریس سان جێرمان لە ئاستی تیپەکەیان رازین لە ژێر راهێنەرایەتی لویس ئەنریکی و لەبەر ئەو هۆکارەش بڕیاریانداوە گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە لە ماوەی داهاتوودا.
گرێبەستەکەی راهێنەرە ئیسپانییەکە لەگەڵ پاریس وەرزی داهاتوو کۆتایی پێدێت و لە ئێستادا فابریزۆ رۆمانۆ باس لەوەدەکات، پاریس سان جێرمان خەریکی ئامادەکارین تا گرێبەستێکی نوی پێشکەش بە لویس ئینریکی بکەن.
راهێنەرەکە رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە گواستنەوەی یاریزانانی ئەم هاوینەی یانەکە و بەپێی بڵاوکراوەیەکی تۆڕێ لیکیپی فەڕەنسیش یانەکە لەسەر داوای ئینریکی لە کڕینی ڤیکتۆر ئۆسیمینی نەیجیری کشاونەتەوە.
پاریس سان جێرمان کە لە ئێستادا دەیەوێت یانەکەی لەسەر بنەمای یاریزانە لاوەکان بنیاد بنێت، پشتی بە بیرۆکەکانی راهێنەرەکەی بەستووە و دەیانەوێت یانەیەکی درووست بکەن کە هەموویان لە پێناو تیپەکەدا یاریبکەن و لەوێشەوە بگەن بە خەونە لە مێژینەیەکەیان کە ئەویش چامپیۆنز لیگە.