بەرپرسانی لیڤەرپوڵ دەیانەوێت گرێبەستی محەمەد سەڵاح نوێبکەنەوە

PM:05:24:08/09/2024

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی لیڤەرپوڵ دەستبەرداری سیاسەتێکی پێشوویان دەبن لەپێناو پارێزگاری کردن لە محەمەد سەڵاح.

لە ماوەی رابردوودا میدیاکانی جیهان بەردەوام باسیان لە داهاتووی محەمەد سەڵاحی میسڕی و هێرشبەری لیڤەرپوڵ کردووە بە مانەوە یان رۆیشتن لە کاتێکدا یاریزانەکە خۆشی باسی لەوەکرد کە تا ئێستا گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵدا نەکراوە.

هێرشبەرە میسڕیەکە کە ئێستا تەمەنی 32 ساڵە گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت و چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە و ناویشی بە یانە سعودیەکانەوە بەستراوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، تۆڕی فوتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵ هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن لە پێناو ئەوەی پارێزگاری لە خزمەتگوزارییەکانی یاریزانەکەیان بکەن.

تۆڕەکە رایگەیاندوە، بە پێی سیاسەتێکی پێشووی یانەکەیان، یانە ئینگلیزیەکە دەیانەوێت بۆ یەک ساڵیتر گرێبەستەکەی محەمەد سەڵاح نوێبکەنەوە چونکە تەمەنی سەروو 30 ساڵە و بەردەوام ئەو شێوازەیان بەکارهێناوە کە ئەو یاریزانانەی گەیشتونەتە ئەو تەمەنە تەنها بۆ یەک ساڵ گرێبەستەکەی نوێ دەکەنەوە.

ئاشكرایکردووە، هێرشبەرە میسڕیەکە دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ دوو ساڵیتر بێت لەگەڵ زیادکردنی مووچەکەی ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە یانە ئینگلیزیەکە رازیبن بە داواکاریەکەی و دەستبەرداری سیاسەتەکەی پێشوویان ببن چونکە سەرسامن بە ئاستی ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا و بە ئەستێرەی یەکەمی یانەکەیان دەزانن.


خ . ک