هالاند گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر سیتی نوێدەکاتەوە

PM:01:33:07/09/2024

376 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هالاند نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی بەڵام دەرگا بەڕووی ریاڵدا داناخات.

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر سیتی لە هاوینی 2027دا کۆتاییدێت و تا ئەم ساتە نوێی نەکردووەتەوە و بەردەوامیش ناوی بە ریاڵ مەدریدەوە بەستراوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکرد، هالاند نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر سیتی و لەو یانەیە هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات.

مارکا نوسیویەتی، بەرپرسانی مان سیتی ئامادەن مووچەی هێرشبەرەکەیان زیادبکەن بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی بەرزدەکەنەوە لە ترسی ئەوەی یانەکانی ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان نەتوانن بیشکێنن.

رونیشیکردووەتەوە، بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە کردووە و هەر لەسەرەتاوە هەردوولا رازیبوون بە مەرجەکانی یەکتر.

مارکا دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی رازی دەبێت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەڵام هالاند دەرگا بەڕووی چوون بۆ ریاڵ مەدرید داناخات و هەموانیش سوورن لەسەر ئەوەی کە ئەو یاریزانە رۆژێک دێت کە یاری بۆ یانەی شاهانە بکات بەڵام کاتەکەی روون نییە.

خ . ک