PM:01:10:07/09/2024
280 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆدریگۆ
دوپاتیکردەوە بەرامبەر ئیکوادۆر ئاستیان خراپ بووە و دەبێت هەوڵی باشتربوون بدەن.
دوای بردنەوەیان لە
هەڵبژاردەی ئیکوادۆر لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال، رۆدریگۆی هێرشبەری هەڵبژاردەی
بەرازیل رایگەیاند، ئاستیان باش نەبووە و یاریزانانی ئیکوادۆر بۆ ماوەیەکی زۆر
کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو کە ئەوەش جێگای قبوڵ نییە.
رۆدریگۆ دەڵێت،
هەرچەندە لە یاریگای خۆماندا یاریمکان دەکرد بەڵام باش نەبوین سەرەڕای ئەوەش
گرنگترین شت ئەوە بوو کە توانیمان بردنەوە بەدەستبهێنین ئەوەش پێویستترین خاڵ بوو
لە یاریەکەدا.
وتیشی، ئامانجمان
بردنەوە بوو بە بێ گوێدانە ئەوەی ئاستمان باش دەبێت یان خراپ چونکە لە سێ یاری
رابردووی پاڵاوتنەکاندا تووشی شکست بووین، دەمانزانی یاریەکە قورس دەبێت و دڵنیاین
لە داهاتوودا باشتر دەبین.
ئاماژەی بەوەشدا،
دەبێت شیکاری بۆ ئەو هەڵانە بکەن کە ئەنجامیانداوە تا لە یاری داهاتوودا بەرامبەر
پاراگوای دووبارەی نەکەنەوە، بەشێک لە هۆکاری خراپی ئاستیان ئەوە بووە کە زۆربەی
یاریزانەکان لە یانەکانی ئەوروپاوە هاتوون و لەسەرەتای وەرزدا بوون.
خ . ک