دۆریڤال: پێویستمان بە کاتی زیاترە

PM:12:39:07/09/2024

312 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دۆریڤال رایگەیاند پێویستیان بە کاتی زیاترە و سێ خاڵیان بەرامبەر هەڵبژاردەیەکی بەهێز بەدەستهێناوە.

دوای بردنەوەیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ئیکوادۆر، دۆریڤال جۆنیۆری راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل رایگەیاند، ئەوەی گرنگ بووە بۆیان بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەکەیە.

دۆریڤال ئاماژەی بەوەدا، پێویستیان بە کاتی زیاترە تا بتوانن ئاستیان باشتر بکەن، ئێستا لە قۆناغی چاکبونەوەدان و پێویستە هاندەران ئارام بگرن، نابێت لە یاریگادا وشەی نەشیاو بە یاریزانان بڵێن.

دەشڵێت، کەسمان ئەوەمان بیرناچێت چی بەسەر هەڵبژاردەکەمان هاتووە سەرەڕای ئەوەش لە کۆتا چوار یاریدا شكستمان نەبووە و سێ یەکسانبون و بردنەوەیەکمان هەیە.

رونیشیکردەوە، بردنەوە لە ئیکوادۆر بۆ هیچ هەڵبژاردەیەک ئاسان نییە لە کاتێکدا لە پاڵاوتنەکاندا تەنها یەک یاری دۆڕاوە ئەویش بەرامبەر ئەرجەنتین بووە کە پێشەنگی پاڵاوتنەکانە.

لە کۆتاییشدا دوپاتیکردەوە، یارییەکەیان ئاڵۆز بووە بەرامبەر تیپێک کە لە کۆپا ئەمریکاش ئاستێکی نایابی هەبووە.

خ . ک