سپالێتی: یاریزانەکانم سەرسوڕهێنەر بوون

AM:11:51:07/09/2024

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سپالێتی ستایشی ئاستی یاریزانەکانی کرد و رایگەیاند ئەو یاریەی ویستویانە ئەنجامیانداوە.

دوای بردنەوەیان لە یاریگای فەرەنسا، لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری ئیتاڵیا رایگەیاند، باشی بارودۆخی دەرونی یاریزانەکان کلیلی ئەو بردنەوە گرنگە بوو بەرامبەر فەرەنسا.

سپالێتی دەڵێت، یاریزانەکانم ئەو یاریەیان ئەنجامدا کە داوامان لێکردن لەبەرامبەر ئەوە منیش دوو هێندە ستایشیان دەکەم و پێویستە لەسەر هەمان شێوازی یاریکردن بەردەوام بن.

رونیشیکردەوە، هەموو کات دەرفەتێک هەیە بۆ ئەوەی بارودۆخەکان باش بکەن و بیگۆڕن و وەک تیپێکی بەهێز بمێننەوە، نابێت بترسن و بجەنگن لە پێناو بەدەستهێنانی ئامانجەکانیان.

دەشڵێت، هەڵبژاردەکەمان کۆمەڵێک یاریزانی نوێی لە خۆی گرتووە کە جیاوازە لە رابردوو، ئێستا ئەوان عەقڵیەتێکی جیاوازیان هەیە و وەک یاریزانێکی لاو هەوڵی بردنەوە دەدەن لە هەموو یاریەکدا.

لەسەر گەڕانەوەی تۆنالی دوای تەواوبوونی سزاکەی و پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز بەرامبەر فەرەنسا، سپالێتی دوپاتیکردەوە کە سەرسامی کردووە بە ئاستی و چاوەڕێی ئەوەیان نەدەکرد بتوانێت 90 خولەک یاری بکات بەڵام سەرکەوتوو بوو لەو کارەشدا.

خ . ک