AM:11:10:07/09/2024
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیشامپ خۆی بە بەرپرسیاری
شکستەکەیان بەرامبەر ئیتاڵیا دەزانێت و هەڵەی زۆریان کردووە.
دیدیە دیشامپی
راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا دوای شکستەکەیان بەرامبەر ئیتاڵیا لە نەیشنز لیگ
رایگەیاند، نابێت بیشارنەوە کە تەنها لە 20 خولەکی یەکەمدا بە ئاستێکی باشەوە
دەرکەوتوون.
دیشامپ وتی،
یاریەکی ئاڵۆز بووە و رووبەڕووی کێشەی بێزارکەر و ئازاربەخش بوینەوە لە یاریگادا
بەڵام نابێت لە راستیەکان رابکەین و من بەرپرسیارم لەو ئەنجامە خراپە.
وتیشی، سەرکەوتوو
نەبوین لە پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز بە درێژایی یاریەکە، ئیتاڵیەکان سوودیان لە
هەڵە زۆرەکانی ئێمە وەرگرت بەتایبەت ئەو بۆشاییانەی کە دروستمان کردبوو.
ئاماژەی بەوەشدا،
پێش یاریەکە یاریزانەکانم لە زۆر روداوی ناو یاریگا ئاگادار کردەوە بە تایبەت لە
شێوازی مامەڵە کردن لەگەڵ تۆپ. گرنگی بە رەخنەکان دەدەم و سوودیان لێدەبینم.
دەشڵێت بارکۆلا
یاریزانێکی گەنج و پڕ وزەیە و متمانەی زۆری بەخۆی هەیە و بەردەوام لە بەرەوپێشچوندایە،
پێویستە رێگا بە سەرجەم یاریزانە لاوەکان بدەم کە بوونی خۆیان بسەلمێنن.
خ . ک