سوارێز بە گریانەوە دوایین یاری بۆ ئۆرۆگوای ئەنجامدا

AM:10:27:07/09/2024

292 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سوارێز بە گریانەوە دوایین یاری بۆ ئۆرۆگوای ئەنجامدا و میسی و نەیماریش پەیامیان بۆ نارد.

پێش یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و پاراگوای لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال، رێزلێنانی تایبەت بۆ لویس سوارێز ئەنجامدرا لەلایەن یەکێتی تۆپی پیی ئۆرۆگوایەوە.

رێزلێنانەکە بەهۆی ئەوە بوو کە لویس سوارێز دوایین یاری بە درێسی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوایەوە ئەنجامدا و لە چەند رۆژی رابردوودا وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند.

هەریەکە لە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی بە ئۆنلاین بەشداربوون لە وازهێنانی یاریزانەکەدا و پەیامیان ئاڕاستەی کرد، میسی دەڵێت، قۆناغێکی زۆر گرنگت تێپەڕاند بەڵام هێشتا چەند ساڵێکی تریش ماوە و پێکەوە لە یەک تیپدا بەردەوام دەبین، نەیماریش وتی، سڵاو لە سوارێزی ورچ، رۆژێکی قورسە بەڵام ئۆرۆگواییەکان شانازیت پێوەدەکەن، دڵخۆشم تۆم ناسیوە و لەگەڵ تۆدا یاریم کردووە.

سوارێز ماوەی 17 ساڵ یاری بۆ هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای کردووە و لە 143 یاریدا 69 گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەیەتی، نازناوێکی کۆپا ئەمریکای لەگەڵدا بەدەستهێناوە.

خ . ک