ناگلیسمان: دەمانەوێت بە گڕو تینەوە یاریبکەین

PM:11:48:06/09/2024

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناگلیسمان دوپاتیکردەوە دەیانەوێت بە گڕو تینەوە یاریبکەن و یاریزانەکانیش فکرەی نوێیان پێیە.

بەرلەوەی رووبەرووی هەنگاریا ببنەوە، جولیان ناگلیسمانی راهێنەری ئەڵمانیا دوپاتیکردەوە، یەکەم یاری دوای یۆرۆ زۆر گرنگە بۆیان و هەروەها هەنگاریا چاوی لە بەرەوپێشچوونەوە و دەبێت بزانن چۆن رووبەروویان دەبنەوە.

دەشڵێت: ئێمە پێکهاتەی سەرەکی جیاوازمان هەیە، بەڵام پێکهاتەیەکی تەواو جیاوازمان نییە، بۆیە گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی نییە و زۆری زۆری پێنەچووە تا پەرەی پێبدەین.

دوپاتیشیکردەوە، راهێنانێکی زۆر کەمیان ئەنجامداوە، بەڵام یاریزانەکان فکرەی نوێیان هەیە و بەردەوام دەبن لە پیشاندانی ئاستی خۆیان بۆ هاندەران و دەمانەوێت بەو پەڕی گڕوتینەوە دەربکەوین.

وتیشی: ئێمە چوار یاریزانی گەورەمان لەدەستداوە، بەڵام لە هەمان کاتدا دەرفەت بۆ یاریزانە لاوەکان دەرەخسێت کە ئاستی خۆیان پیشانبدەن و بێنە پێشەوە لەگەڵ هەڵبژاردەکە.

جەختیشیکردەوە، پاسکال گرۆس یاری دەکات، بەڵام ئەو ڕۆڵی تۆنی کرۆس ناگێڕێت بەڵکو لە شوێنی خۆی یاری دەکات، فۆلکروگیش لە شوێنی ئیلکای گوندۆگان دێتە ناو یاریگا.