PM:11:32:06/09/2024
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەتلەتیکۆ دەیەوێت گریزمان بهێڵێتەوە و گرێبەستەکەی بۆ
وەرزێکی دیکە نوێبکاتەوە.
لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنی گریزمانی فەرەنسی و یاریزانی
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەنگۆکان بۆ کۆتایی هێنان بە کاروانی وەرزشی ئەو یاریزانە
لە ئەوروپا زیاتر دەبن.
بەڵام تۆڕی ڕیلیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی ئەتلەتیکۆ
مەدرید لەگەڵ ئەنتوان گریزمان دانوستان دەکات بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە یانە ئیسپانییەکە
بمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە گریزمان گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ
مەدرید لە 2026 کۆتایی دێت و رۆخی بلانکۆس دەیەوێت بۆ ساڵێکی دیکەش گرێبەستەکە
نوێبکەنەوە.
گریزمان لە ریاڵ سۆسیدادەوە روویکردە ئەتلەتیکۆ و پاشان
بەرشەلۆنە و دواتر گەڕایەوە یانە مەدریدیەکە، بە درێسی رۆخی بلانکۆسیش 393 یاری
ئەنجامداوە و 182 گۆڵ و 86 ئەسیستی هەیە.