کومان: هیچ کێشەیەکم لەگەڵ بێرگوین نییە

PM:10:47:06/09/2024

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کومان دەڵێت هیچ کێشەیەکی لەگەڵ بێرگوین نییە بەڵکو پێی وابووە هەنگاوێکی وەرزشی نەناوە.

رۆناڵد کۆمانی راهێنەری هۆڵنەدا پێش رووبەروو بوونەوەی بۆسنە رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک کێشەی لەگەڵ ستیڤن بێرگوین نییە، هەروەها ڕاهێنەرێکی نیشتمانییە و هەمیشە پشتگیری کردووە و هەلی پێداوە.

کومان وتیشی: تەنانەت لە یۆرۆی 2024 یەکێک بوو لە یاریزانەکانی هۆڵەندا، بەڵام قسەکانی من تەنیا ئەوە بووە کە چوونی ئەو یاریزانە بۆ یانەی ئیتیحاد هەنگاوێکی وەرزشی نییە.

دوپاتیشیکردەوە، قسەکانی بێرگوین کاریگەری لەسەر دروست ناکات لەبەر ئەوەی گومانی لە قسەکانی خۆی نییە، تەنانەت بەشێکیش لە یاریزانەکان وەک زیرکزی و دی لیخت پەیوەندیان پێوە کردووە سەبارەت بە هەڵبژاردنی هەنگاوی داهاتوویان.

جەختیشی کردەوە، کۆمەڵێک گۆڕانکاری بۆ رۆحی هەڵبژاردەکە باشە، بەو پێیەی بەشێک لەو یاریزانانەی یارییان نەکردووە ئێستا دەتوانن یاری بکەن و دەرفەت بەدەستبهێنن.