PM:10:04:06/09/2024
272 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەیمەن رایگەیاند بارودۆخی باشە و محەمەد شیاع سودانی هاوخەمی خۆی و گەلی عیراقی بۆ یاریزانەکە دوپاتکردەوە.
دوای یارییەکەی هەڵبژاردەی عێراق و عومان لە پاڵاوتنی هەڵبژاردەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، ئەیمەن حسێنی هێرشبەری شێرەکانی رافیدەین توشی خوێنبەربوونی دڵبوو، بەو هۆیەوە گواسترایەوە بۆ کوەیت و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدارا.
هەروەها یاریزانەکە لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، کە تەندروستی باشە و سوپاسی خەمخۆری و نزاکانی هەموو لایەک دەکات.
ئەیمەن دەشڵێت: سوپاس بۆ کاپتن یونس مەحمود بۆ پەیوەندییەبەردەوامەکانی، هەروەها سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی کەپەیوەندییان پێوەکردم و پەیامیان نارد بۆ ئەوەی ئاگاداری تەندروستیمبن.
لای خۆیەوە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندی کردنی بە یاریزانەکەوە بڵاوکردەوە کە تیایدا هاوخەمی و پێزانینی خۆی و عێراقییەکان بۆ یاریزانەکە دوپاتدەکاتەوە.
هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت: لەگەڵ دکتۆرەکانی کوەیت قسەم کردووە و دڵناییان سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی پێداوین.