یامال: بێزار نابم بە بەراورد کردنم بە میسی

PM:05:55:05/09/2024

420 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یامال دوپاتیکردەوە بە بەراوردکردنی بە میسی بێزار نابێت و لە منداڵیشدا عاشق یاریزانانی بەرشەلۆنە بووە.

لامیان یامالی یاریزانی لاوی بەرشەلۆنە لە چاوپێکەوتنیکی لەگەڵ رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی باسی لە منداڵی خۆی و بەراوردکردنی بە میسی ئەفسانەی بەرشەلۆنە کرد.

لەبارەی سەردەمی منداڵیەتی خۆی وتی: لە سەرەتادا یاریزانکە وتی: کاتێک منداڵ بووم من هەمیشە لەگەڵ سەگ یارییم بە تۆپ دەکرد، باوکم هانی دەدام و پێی دەگوتم سەگەکان گازت لێناگرن، وابزانم یاریکردن بەرامبەر سەگ زەحمەتترین شتە بتوانی بیکەی.

ئەستێرەکە باسی لەوەىشکرد، کاتێک منداڵ بووە دەچووە ماڵی هاوڕێکەی بۆ ئەوەی سەیری ڤیدیۆیەکانی نێێمار بکات، پاشان و دەهاتەوە لاسایی جوڵانەوەکانی دەکردەوە، لە سەرەتای تەمەنی منداڵیشیدا زۆر بە میسی و نێیمار و ڤیا و پێدرۆ سەرسام بووە.

وتیشی: کاتێک بچووک بووم بەسەر ترسی یاریکردن بەرامبەر یاریزانی لەخۆم گەورەتردا زاڵ بووم، من تەمەنم 11 ساڵان بوو بەرامبەر یاریزانی 20 ساڵان یاریم دەکرد، یاریکردن لە کۆڵان و شەقامەکان فێری کردم لە یاریکردن بەرامبەر یاریزانە گەورەکان نەترسم.

لەبارەی بەراوردکرانی بە لیۆنێل میسی، لامین یامال ئاماژەی بەوەدا، گرنگی بەوە نادات بە مێسی بەراورد بکرێت، کاتێک بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ بەراورد دەکرێت، ئەوا مانای وایە کارێکی باش دەکات و بێگومان من بەوە بێزار نابێت و پێیناخۆش نییە.