PM:05:20:19/08/2024
320 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە کاتێکدا
ڤینیسیۆس خۆی ئامادە دەکات بۆ بردنەوەی تەواوی خەڵاتەکانی ساڵ، بەردەوامە لەکارە
خێراخوازییەکانی و منداڵانی وڵاتەکە لەبیرنەکردووە.
زۆرن ئەو
یاریزانانەی لە ژینگەیەکی هەژاریەوە دەگەن بە لووتکە بەڵام زۆر نین ئەوانەی هەمیشە
رابردووی خۆیان لەبیر دەمێنێت، ڤینیسیۆس جونیۆر ئەو لاوەبوو هەموو سەختییەکانی
تێپەڕان و لەنێو یاریگاکان بەرەنگاری هەموو درووشمەکان بوەوە، لە ئێستادا ئەو لاوە
بەڕازیلیە بووەتە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێی جیهان و پاڵێوراوی
بردنەوەی هەموو خەڵاتە گرنگەکانی ساڵە لە نێوانیاندا باشترین یاریزانی چامپیۆنزلیگ
و باڵۆندۆر و زە بێست.
ڤینی
بەوەناسراوە هەمیشە کاری خێرخوازی دەکات بە تایبەت لە وڵاتەکەی، لە پێشتریشدا
چەندین جار ئەو هەڵوێستەی لێبینراوە و لە ئێستاشدا لە درێژەی کارە خێرخوازیەکانیدا،
بڕیارە پارەیەکی زۆر لە بەڕازیل تەرخان بکات بۆ کاری خێرخوازی و بە تایبەتی لە پڕۆژەیەکی
کۆمەڵایەتیدا لە زێدی خۆی لە ساو گۆنکالۆ.
ئەستێرەکەی یانەی
ڕیال مەدرید بڕیاریداوە سێ ملیۆن و 600 هەزار یۆرۆ تەرخانبکات بۆ ئەو کارانە لە
رێی دەزگا خێرخوازییەکەی بەناوی ڤینی جونیۆرەوە، وابڕیارە شوێنێک کە پێشتر
قوتابخانە بووە و داخراوە لە ئێستادا، لەلایەن یاریزانەکەوە بگۆڕدرێت بۆ دامەزراوەیەکی گەورە بۆ خزمەتکردنی
پێنج هەزار کەس کە تێیدا یارمەتی ئەو منداڵانە دەدرێت کە بێبەشن و فێری تۆپی پێ و
فەرهەنگی تۆپی پێ و بابەتەکانی تری ئەم وەرزشە دەکرێت بەبێ بەرامبەر.
ئەو زەویەی کە
ئەم سەنتەرە نوێیەی تێدا دروست دەکرێت لە ماوەی چەند ساڵێکدا بە تەواوی
نۆژەندەکرێتەوە و بەشێوەیەکی جیاواز دەکرێتەوە کار و ئیشەکانی دەستپێدەکات، دەبێتە
یەکەمین پرۆژە لە وڵاتی بەرازیلیدا کە وەرزش و پەروەردە پێکەوە تێکەڵ دەکرێت و
منداڵانی لەسەر پەروەردە دەکرێت.
بەم کارە خێرخوازییانە،
ڤینیسیۆس جونیۆر تەنها خزمەت بە کۆمەڵگاکەی ناکات، بەڵکو بووەتە نمونەیەک بۆ وەرزشوانان
و کەسایەتییە ناودارەکانی دیکە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە لە ساڵی 2023 خەڵاتی بەناوبانگی
سوکراتی پێشکەشکرا، کە ئەم خەڵاتە بەشێک بوو لە خەڵاتەکانی فرانس فۆتبۆڵ بەخشرا بە
یاریزانەکە بەهۆی کارەخێرخوازییەکانی لەو ساڵەدا.
++++++