پۆستی راهێنەری ئینگلتەرا بەزووی یەکلادەبێتەوە

PM:07:45:07/08/2024

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆستی راهێنەری ئینگلتەرا بەزووی یەکلادەبێتەوە و لە ئیستادا لیی بارسلی نزیکترین پاڵێوراوە.

پاش دەستلەکارکێشانەوەی گاریس ساوسگەیت لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە دوای یارییەکانی یۆرۆی 2024 کە بۆ دووەم جار لەسەر دەستی ئەو راهێنەرە گەشتنە فیناڵ و بەڵام بێ ئەنجام لێی دەرچوون، یەکیتی تۆپی پێی وڵاتەکە چەندین بژاردەی دیاریکردووە بۆ شوێنی راهێنەرەکە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی تەلەگراف، لیی بارسلی ئێستا بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە بەڵام بەشێوەی کاتیی و نزیکە لەوەی بە فەرمی رابگەیەندرێت.

براسلی لە کاتێکدا ئەرکەکەی پێدەسپێردرێت کە سێ شێرەکان خولی نەتەوەکانی ئەورووپایان لەپێشە و یەکەم دوو یارییاندا کە حەوت و 10ی مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچن، رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ئێرلەندا و فنلەندا دەبنەوە و مانگێک دواتریش یارییان بەرامبەر یۆنان هەیە لە هەمان پاڵەوانیتی.

لیی بارسلی یەکەم ئەزموونی وەک سەرپەرشتی تیمێکی تۆپی پێ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2012 لەگەڵ یانەی کۆڤێنتری، پاشان وەک را‌هێنەری هەمیشەی یانەیی برێنتفۆرد دەستنیاشانکرا و کەمتر لە ساڵێک لەو پۆستە مایەوە.

بەڵام دیارترین دەستکەوتی راهێنەرەکە لەگەڵ هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵانی ئینگلتەرایە کە توانی لە ساڵی 2023 جامی یۆرۆیان بۆ بباتەوە پاش بردنەوەیان لە ئیسپانیا، ئەویش پاش نزیکەی 30 ساڵ دووری لە پاڵەوان بوو لە پاڵەوانیتییەکە.