PM:11:01:29/07/2024
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەڕێوبەری
کارەکانی کیێزا گەشتی لەندەنی کردووە بۆ قسەکردن لەگەل بەرپرسانی یانەی چێلسی و
تۆتنهام.
دەنگۆیەکی زۆر
هەیە لەسەر رۆیشتنی فێدریکۆ کیێزا لە یانەی یۆڤانتۆس و لە سەروبەندی ڕۆیشتنی ئەم یاریزانە
بەڕێوبەری کارەکانی گەشتێکی بۆ لەندەن کردووە بۆ دانوستان لەگەڵ چێڵسی و تۆتنهام.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی
کۆریری دیلۆ سپۆرت، ڕەمەزانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ چێڵسی و تۆتنهام گەشتی لەندەنی
کردووە، لەکاتێکدا هەردوو یانە لەندەنیەکە چاویان لەوەیە لە گواستنەوەی هاوینەدا یاریزانێکی
سۆپەر بگوازنەوە.
جێی باسە، پێشتر
مانچستەر یونایتد پەیوەندی بەم یاریزانەوە کردووە، لەبەر ئەوەش پێشبینی دەکرێت پێش
دەستپێکردنی وەرزی نوێ داهاتووی روون ببێتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە لە ئیتاڵیاش یانەکانی
ڕۆما و ناپۆلی چاودێری دۆخی فێدریکۆ دەکەن.
کیێزا وەرزی ڕابردوو 37 یاری فەرمی لەگەڵ یۆڤانتۆس
ئەنجامدا و 10 گۆڵی تۆمارکرد و سێ ئەسیستیشی بۆ هاوڕێکانی ئەنجامدا.