PM:11:42:26/07/2024
356 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵۆمپیاد بۆ یەکەم
جار لە مێژوودا لە شوێنێکی کراوەدا بەڕێوەچوو
.
ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی پاریسی
2024 بە شێوەیەکی سەرنجراکێش و بۆ یەکەم جار لە مێژووی پاڵەوانێتییەکە لە شوێنێکی
کراوە بە ئامادەکارییەکی زۆرەوە ئەنجامدرا.
ئاهەنگەکە بە پیشاندانی ئاڵای فەرەنسا بە
شێوەی دوکەڵ لەسەر رووباری سێن لە ناوەڕاستی پاریس دەستیپێکرد، تۆماس جولی
دەرهێنەر و ئەکتەری سینەمایی سەرپەرشتی کارە هونەریەکانی دەکرد.
ئەوەی جێگای سەرنجی هەموو جیهان بوو، ئاهەنگە
گەورەکە لە دەرەوەی یارگا ئەنجامدرا ئامادەبووان و هاندەران لەسەر رووباری سێن
بینەری رووداوە جۆراوجۆرەکان بوون.
سەرجەم چین و توێژەکان بەشداریان لە
ئاهەنگی کرانەوەی ئۆڵۆمپیاددا کرد و هەر وڵاتێکی بەشداربوو بە رەمزی خۆی و بە
پێناسی کلتوری خۆیان نمایشی ئاڵاکەیان دەکرد.
لەگەڵ ئەوەشدا کلتوری رەسەنی فەرەنسی
نمایش دەکرا و ناکامۆرا کە هونەرمەندێکی بەنێوبانگ و زەینەدین زیدان ئەفسانەی تۆپی
پێی فەرەنسین ئامادەییان هەبوو، ئەمە جگە لە سیلین دیۆنی خانمە گۆرانیبێژی جیهانی کە
رۆڵی دیاری لە ئاهەنگەکەدا گێڕا.