یانە سعودیەکان هەڕەشە لە گرێبەستی کانسێلۆ دەکەن

PM:09:53:26/07/2024

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەهلی و ئیتیفاق هەڕەشەی گرێبەستی کانسێلۆ بۆ بەرشەلۆنە دەکەن و مان سیتی دەیەوێت بە یانە سعودیەکانی بدات.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەکانی ئەهلی و ئیتیفاق ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بدەن بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبستی جۆواو کانسێلۆ.

ئاماژەی بەوەش کردووە، یانەی سعودییەکان دەبنە هەڕەشە بۆسەر بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی کانسێلۆ، لەبەر ئەوەی بلاوگرانا ئەو بڕەی پێ دابین ناکرێت و سیتیش بە ئۆفەری سعودیەکان رازییە.

کانسێلۆ وەرزی رابردوو بە شێوەیەکی خواستن لە یانەی مانچستەر سیتیەوە پەیوەندی بە بلاوگراناوە کرد، دوای تەواوبوونەی ماوەی خواستنەکەی گەڕایەوە سیتی، بەرشەلۆنەش هەوڵ دەدات بە ئۆفەرێکی 20 ملیۆن یۆرۆی بۆ هەمیشە بیهێڵێتەوە، ئەمە جگە لەوەی ئەستێرە پورتوگالیەکە دەبێت قوربانی بە موچەکەی بدات.

سپۆرت رونیشیکردووەتەوە، کانسێلۆ مانەوە لە بەرشەلۆنە بە لەپێشینەی کارەکانی دادەنێت، بەڵام رەزامەندی مان سیتیش بەشێکی گرنگی خواستەکانیەتی، دوای ئەو ئۆفەرە 30 ملیۆنیەی یانەکانی سعودیە، لەبەر ئەوە لە ئێستادا تۆپ لە یاریگای بەرشەلۆنەیە کە بیەوێت گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ بەرگریکارە پورتوگالیەکە رابگەیەنێت یاخود نا.

کانسێلۆی تەمەن 29 ساڵ لە وەرزی رابردوو لەگەڵ بەرشەلۆنە چوار گۆڵ و پێنج ئەسیستی تۆمار کرد.