PM:10:00:07/09/2024
492 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە ئامانجی گواستنەوەی جۆناسان تا و کیمیچە بەڵام رووبەرووی رکابەری زلهێز دەبێتەوە لە گواستنەوەیاندا.
ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یانەی بەرشەلۆنەیئیسپانی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ جۆناسان تای بەرگریکاری بایەرلیڤەرکوزن و جوشوا کیمیچی یاریزانی ناوەڕاستی بایرن میونشنواژۆ بکات.
لە کاتێکدا گرێبەستی هەردوو یاریزانەکە لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن و یانەباڤارییەکە لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاماژەی بەوە کردووە، یانەیبەرشەلۆنە ئامانجی گواستنەوەی جۆناسان تا و کیمیچە بە شێوەیەکی بێ بەرامبەر لە هاوینی داهاتوو کاتێک گریبەستەکەیان بەسەردەچێت.
دوپاتیشیکردووەتەوە، ئەرکی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی ئەو دوو یاریزانە قورسە بەو پێیەی بایرن و پاریس ئامانجی سەرەکیان گواستنەوەی جۆناسانە، ئەمە جگە لەوەی مان سیتی دەیەوێت کیمیچ رازیبکات گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە.
ئەم هەواڵانە لە کاتێکدان سەرچاوە ئەڵماییەکان لێدوانێکی جۆناسانیان بڵاوکردەوە کە دەڵێت: دەمەوێت ئەزموونێکی دیکە تاقی بکەمەوە، بەڵام کیمیچ لە دوایین لێدوانی وتویەتی بڕوای بە پرۆژە نوێیەکەی کۆمپانی هەیە.