PM:05:40:07/09/2024
2444 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە دەیەوێت لە رێگەی سوارێزەوە گرێبەستی ئاراوخۆ
نوێبکاتەوە تا رکابەری زیاتر لەسەر نازناوەکان بکات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، خوان لاپۆرتای
سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ستایشێکی زۆری لویس سوارێزی کردووە کاتێک داوای وتەی
لێکراوە سەبارەت بە وازهێنانی ئەو یاریزانە لە یاری نێودەوڵەتی.
مۆندۆ ئاماژەی بەوە کردووە، ستایشەکانی لاپۆرتا جێگای
سەرسوڕمان بووە، بەو پێیەی یاریزانەکە لە یانەکە نەماوە، بەڵام دەرکەوتووە کە
بەهۆی هاوکاریکردنی ئەستێرە ئۆرۆگواییەکەیە بۆ بلاوگرانا.
سەرچاوەکە باسی لەوە کردووە، ئاراوخۆ لە گواستنەوەی
هاوینەدا کاریگەر بووە بەو ئۆفەرەی لە بایرن میونشنەوە پێیگەیشتووە، نەک تەنیا بەهۆی
لایەنە ئابووریەکەوە بەڵکو بەهۆی ویستی رکابەریکردن لەسەر نازناوەکان.
مۆندۆ دەڵێت: بەرشەلۆنە ویستوویەتی گریبەستی
بەرگریکارەکە نوێبکاتەوە بەڵام ئەو وەڵامی نەبووە، لەو کاتەشدا لاپۆرتا پەنای بۆ
لویس سوارێز بردووە تا قسە لەگەڵ ئاراوخۆی هاونیشتیمانی بکات تا رازیبکات بە
نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.