PM:02:40:05/09/2024
3416 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە چارەسەری
سروشتی بۆ ئاراوخۆ دەکات تا بتوانێت لە مانگی 11 بگەڕێتەوە یاریگاکان.
بەگوێرەی ئەوەی ڕۆژنامەی
سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، رۆناڵد ئاراوخۆی یاریزانی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی
ئۆرۆگوایی ڕۆژی هەینی دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە، دوای ئەوەی چەند هەفتەیەکی لە
وڵاتەکەی بەسەربرد بۆ چاکبوونەوەی پێکانەکەی.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە دەگەڕێتەوە بۆ یانەکەی بە مەبەستی سەردانیکردنی دکتۆری چارەسەری
سروشتی تایبەت بە بلاوگرانا.
ئەمەش لە کاتێکدایە
ئاراوخۆ پرۆسەی یەکەمی چارەسەی لە ئۆرۆگوای وەرگرتووە، بەڵام لە بەرشەلۆنە پشکنینی
زیاتری بۆدەکرێت و هەڵسەنگاندی چارەسەری پێکانەکەی بۆ دەکرێت تا بە زوترین کات
بتوانێت بگەڕیتەوە یاریگاکان.
دوپاتیشکراوەتەوە،
هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و یانە کەتەلۆنیەکە ئامانجیان ئەوەیە رۆناڵد لە مانگی 11
بگەڕێتەوە، ئەوەش هاوتا دەبێت لەگەڵ چوار مانگ دوورکەوتنەوە لە راهێنانەکان.
ئاراوخۆ لە کاتی
یارییەکانی هەڵبژاردەکەی لە کۆپا ئەمریکا بەرامبەر بەڕازیل توشی پێکان بوو لە قاچی
چەپیدا، بەو هۆیەوە لە ئامادەکارییەکان و یارییەکانی
سەرەتای وەرزی بەرشەلۆنە دابڕاوە.