PM:03:47:07/09/2024
2744 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چاڤی توڕەیە لە
بەرپرسانی بەرشەلۆنە و پێیوایە هانی یاریزانەکان دەدەن کە ئەم وەرزە بە باشتر
بزانن.
چاڤی هێرناندێزی
ئیسپانی لە کۆتایی وەرزی رابردوودا لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە
دوورخرایەوە لە کاتێکدا پێشتر مانەوەی خۆی ئاشكرا کرد و یانەکەش پشتگیریان کرد.
لە نوێترین
پێشهاتدا، رامۆن سالمۆری رۆژنامەنوسی ئیسپانی و نزیک لە یانەی بەرشلەۆنە
رایگەیاند، چاڤی و کەسە نزیکەکانی زۆر توڕەن لە هەڵسوکەوتەکانی بەرپرسانی یانە
کەتەلۆنیەکە.
ئەو رۆژنامەنوسە
ئاماژەی بەوەداوە، چاڤی پێیوایە ئەندامانی کارگێڕی بەرشەلۆنە لە پشت لێدوانی
یاریزانەکانی یانەکەوەن کە بەردەوام باس لەوە دەکەن ئەم وەرزە توانای جەستەییان
باشتر بووە لە چاو دوو وەرزی رابردوو.
دەشڵێت، ئەو
راهێنەرە دڵنیایە لەوەی کە ئەو کارەی یانە کەتەلۆنیەکە بۆ ئەوەیە تا وا لە
هاندەران بکەن خۆشەویستی زۆریان بۆ ئەو نەمێنێت و تەنانەت هۆکاری ئەنجامە
خراپەکانیش بکەنە ئەستۆی ئەو لە ماوەی رابردوودا.
رونیشیکردووەتەوە،
پێشتر چاڤی بەردەوام توڕە بووە لە بەرپرسانی یانەکەی بەتایبەت لاپۆرتای سەرۆک دوای
ئەوەی لە کۆتایی وەرزی رابردوودا لە ئەرکەکەی دووریخستەوە لە کاتێکدا جەند رۆژێک
پێش ئەوە لە کۆنفرانسێکدا مانەوەی راگەیاند و پشتگیری تەواوی کرا.
خ . ک