یاری دۆستانە.. یۆڤانتۆس شکستی هێنا

PM:09:19:26/07/2024

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یارییەکی دۆستانەدا یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر نورمبێرگی ئەڵمانی تووشی شکستبوو.

لە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و نورمبێرگی ئەڵمانی بەیەکگەیشتن.

تایمی یەکەم، لە خولەکی 19 یانە ئەڵمانیەکە گۆڵێکی لە یوڤی تۆمارکرد و بەم ئەنجامە کۆتایی بە نیوەی یەکەم هات.

لە تایمی دووەم، لە خولەکی 72 ڤلاهۆڤیچ لێدانی سزای بۆ خانمە پیرەکە لەدەستدا، نورمبێرگیش زیاتر باڵادەستی پیشانداو لە خولەکەکانی 87 و 89 دوو گۆڵی دیکەیان تۆماکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە سودی نورمبێرگ کۆتایی هات