پێشهاتێکی نوێ لە بارەی چارەنووسی کیپا و لونین

PM:05:11:26/07/2024

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کیپا چاوەڕوانی ڕۆشتنی لۆنینە بۆ ئەوەی بە هەمیشەیی ببێتەوە یاریزانی ڕیاڵ مەدرید.

هەواڵە ڕۆژنامەوانییەکان پشتڕاستیان کردەوە، کە کیپا ئاریزابالاگای گۆڵچی یانەی چێڵسی هێشتا چاوەڕوانی ئەوە دەکات لەم هاوینەدا ببێتەوە یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدز

گۆڵچییە ئیسپانیەکە، لە کۆتایی وەرزی رابردوودا خواستنەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە کۆتایی هات و گەڕایەوە یانەی چێڵسی.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی چێڵسی نیوز، لە ئێستادا کیپا چاوەروانی رۆشتنی ئەندرێ لونین دەکات بۆ ئەوەی بگەرێتەوە یانە ئیسپانییەکە و هەردوو یانەکە دانوستانیان لەسەر ئاڵوگۆڕی دوو گۆڵچییەکە کردووە.

ئەوەش ئاماژەی بۆ رۆیشتنی لونین بۆ یانەی چێڵسی تا بتوانێت کاتێکی زیاتری یاریکردن بەدەستبهێنێت.

کیپا لەوەرزی رابردوو لەگەل یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەشداری 20 یاری کردووە و 18 گۆڵی لێ تۆمارکراوە و لە نۆ یاریش گۆڵەکەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە.