PM:03:54:25/07/2024
840 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید
لەسەر داوای ئەنچیلۆتی لاپۆرتی کردووەتە ئامانج و دەیەوێت بێ بەرامبەر
بیگوازێتەوە.
پاش ئەوەی
ناچۆ فێرناندێز بەفەرمی ریال مەدریدی جێهێشت، یانەکە لە گواستنەوەی لێنی یۆرۆش
سەرکەوتوو نەبوو، ئێستا بۆ وەرزی نوێ تیپەکە تەنیا سێ یاریزانی دڵی بەرگری هەیە،
ئەوانیش ئێدێر میلیتاو، ئانتۆنی رودیگەر و دەیڤد ئالابان، بەڵام بەرگریکارە
نەمساییەکە هێشتا لە دوایین پێکانی چاکنەبووەتەوە.
لە پێشهاتێکی نوێ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ
بڵاویکردووەتەوە، ئێمریک لاپۆرتی ئیسپانی و بەرگریکاری یانەی نەسڕی سعودی
ئامانجێکی دیکەی ریال مەدریدە، کارلۆ ئانچێلۆتی بە تواناکانی سەرسامە و دەیەوێت
گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە،
لاپۆرت ئامادەیە پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات، لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی
گرێبەستەکەی و جێهێشتنی نەسڕ دەستبەرداری 48 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، کە بە دوو وەرز
وەری دەگرێت.
بەڵام نەسڕ نایەوێت بەخۆڕایی یاریزانەکە
لەدەستبدات، دەیەوێت 27 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدرید وەربگرێت، ئەوەش هەمان ئەو
نرخەیە، کە لە هاوینی 2023 یاریزانەکەیان لە مانچێستەر سیتییەوە پێ گواستەوە،
بەڵام مەدریدییەکان تەنیا بە خۆڕایی یاریزانەکەیان دەوێت و ئامادە نین ئەو پارەیە
لە گواستنەوەی خەرج بکەن.
لاپۆرت یاری بۆ ئاتلێتیک بلباو، مانچێستەر
سیتی و نەسڕ کردووە، لە 449 یاری 26 گۆڵ و 12 ئەسیستی کردووە. لە 35 یاریش گۆڵێکی
بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە. لەم هاوینەش نازناوی جامی یۆرۆی لەگەڵ ماتادۆر
بەدەستهێنا.