جامی ویمبڵدۆن.. ئەلکاراز و جۆکۆڤیچ گەیشتنە یاری کۆتایی

AM:09:16:13/07/2024

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ویمبڵدۆن ئەلکاراز و جۆکۆڤیچ بۆ رووبەڕووبونەوەی یەکتر گەیشتنە یاری کۆتایی.

لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ویمبڵدۆن بۆ تێنسی سەرزەوی، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر دانێل مێدڤیدێڤی روسی یاریکرد.

لە کۆمەڵەی یەکەمجا، مێدڤیدێڤ بە ئاستێکی نایابەوە بینرا و سەرەنجام بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

دواتر ئەلکاراز هەمووانی شۆک کرد و سێ کۆمەڵەی بە دوای یەکی بە ئەنجامەکانی، شەش بە سێ، شەش بە چوار، شەش بە چوار گرت، سەرەنجام یاریەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک یاریەکەی بردەوە و گەیشتنە یاری کۆتایی.

ئەلکاراز بە تەمەنی 21 ساڵ و 68 رۆژ بووە دووەم بچووکترین یاریزان لەم سەدەیەدا بگاتە یاری کۆتایی جامی ویمبڵدۆن، یەکەم یاریزان رافاێل نادال بوو کە لە تەمەنی 20 ساڵی و 34 رۆژیدا ئەو ژمارەیەی تۆمارکردبوو.

لە یاریەکی تریشدا، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی رووبەڕووی لۆرینزۆ مۆسێتی ئیتاڵی بووەوە و بە ئاسانی و بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەلکاراز گەیشتە یاری کۆتایی.

خ . ک