ڤینیسیۆس بووەتە براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر

PM:12:16:05/10/2024

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینیسیۆس بووەتە براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بە دەنگی هاندەران و تا ئێستاش بەهێزترین پاڵێوراوە.

بڕیارە لە 28ی ئەم مانگە، گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ لە ئاهەنگێکی تایبەتدا کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت براوەی خەڵاتەکانی وەرزی رابردووی باڵۆن دۆر ئاشكرا بکات.

لە نوێترین پێشهاتدا، پێگەی ریاڵ مەدرید ئێکسترا نوێترین ریزبەندی براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری لەسەر ئاستی پیاوان ئاشكراکرد بە دەنگی هاندەران کە ڤینیسیۆس جۆنیۆرە.

پێگەکە ئاشکرایکردووە، هێرشبەرە بەرازیلیەکە رێژەی لە سەدا 60ی دەنگی هاندەرانی بەدەستهێناوە بە جیاوازیەکی زۆر لەگەڵ جود بێلینگهام کە رێژەکەی تەنها لە سەدا 11یە.

هەر بە پێی ئەو لیستەی بڵاوبووەتەوە، رۆدری یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی بە رێژەی لە سەدا هەشت لە پلەی سێیەمی خەڵاتی باڵۆن دۆردایە بە دەنگی هاندەران، لاوتارۆ مارتینێز و لامین یامال لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمدان.

خ . ک