خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر میلان بە زەحمەت بردیەوە

AM:12:08:06/10/2024

52 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان بە زەحمەت و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە تۆرینۆ هێنا.

لە یارییەکی هەفتەی حەوتەمی خولی ئیتاڵیا یاریگای جۆزێپی میاتزا بووە شانۆی بەیەکگەیشتنی ئینتەر و تۆرینۆ.

لە تایمی یەکەم، خولەکی 20 مۆرفیان لە تۆرینۆ بە کارتی سور کرایە دەرەوە، ئەمەش رێگە خۆشکەربوو بۆ نێرازۆری تا دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 25 و 35 لە رێگەی تۆرام تۆمار بکەن.

بەڵام پێش کۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم و دوای تەنیا یەک خولەک لە گۆڵی دووەمی ئینتەر زاباتا ئەنجامەکەی بۆ تۆرینۆ کەمکردەوە.

لە تایمی دووەم، مارکۆس تۆرام لە خولەکی 60 واژۆی لەسەر گۆڵی سێیەمی ئینتەر میلان و هاتریکی خۆیکرد، هەرچەندە یانەی میوان دووبارە ئەنجامەکەی لە خولەکی 86 لە رێگەی ڤلاسیتچ کەمکردەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی ئینتەر کۆتایی هات و نێرازۆری بە 14 خاڵ و بە کاتی پلەی دووەمی گرتووە.
بیلال کاکە