فلێک: دەمانەوێت بە بردنەوە بچینە نێو پشووە نێودەوڵەتییەکان

PM:10:25:05/10/2024

392 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک روونیکردەوە دەبێت بە سەرنجێکی وردەوە رووبەرووی ئالاڤێس ببنەوە و دەیانەوێت بە بردنەوە بچنە نێو پشووە نێودەوڵەتییەکان.

پێش رووبەرووبوونەوەی ئالاڤێس هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە باسی لەوەکرد، بە سەرنجێکی زۆر و وردەوە رووبەرووی رکابەرەکەیان دەبنەوە لەبەر ئەوەی دەیانەوێت بە بردنەوە بگەنە پشووە نێودەوڵەتییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگە بۆیان ئەو هەلانەی لە بەرامبەر ئۆساسۆنا کردیان دووبارەی نەکەنەوە، بەڵکو دەبێت کۆنترۆڵی تۆپ بکەن و هەل دروستبکەن و گۆڵ تۆمار بکەن.

سەبارەت بە چیزنی وتی: لە کۆتایی وەرزی ڕابردوودا ویستی واز لە یاریکردن بهێنێت، بەڵام بڕیاریدا پەیوەندیمان پێوە بکات، هەڵبژاردەیەکی باش بوو بۆ ئێمە و کاتێک بۆ یەکەمجار قسەم لەگەڵ کرد، سەرسام بووم بەوەی کە چەندە بە جۆش و خرۆشە، بەڵام بەداخەوە بۆ یارییەکەی ئالاڤێس لەگەڵمان نابێت.

دوپاتیشیکردەوە، لیڤاندۆڤسکی و یامال دەیانەوێت 90 خولەک یاری بکەن و هەمیشە ئارەزووی خۆیا بۆ یاریکردن نیشان دەدەن ، بەڵام ئەو را‌هێنەرە و بڕیار دەدات دەبێت ئەوانیش قبوڵی بکەن.
بیلال کاکە