ئینریکی: پاریس یەکێکە لە باشترین تیپەکانی ئەوروپا

PM:09:19:05/10/2024

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی دوپاتیکردەوە، هەمیشەم مەشق و راهێنان دەکەن بۆ باشترکردنی ئەرکەکانی بەرگری و هێرشبەری.

لویس ئینریکی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان پێش رووبەرووبوونەوەی نیس لە خولی فەرەنسا وتی: هەمیشە قورسە یاریزانێک بەرپرسیار بێت لە دۆڕانێک بەڵکو من بە پلەی یەکەم بەرپرسیارم لە هەر دۆڕانێک، هەمیشە هەوڵدەدەم تیپەکەم بپارێزم و یاریزانەکان بەرەوەپێش ببەم.

جەختیشی لەوە کردەوە: هەمیشە مەشق و ڕاهێنان دەکەن بۆ باشترکردنی ئەرکەکانی بەرگری و هێرشبەری بەبێ گوێدانە ئەنجامەکان، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە هەڵەکان دووبارە نابنەوە، متمانەشی بە دۆنارۆما هەیە بە پشتبەستن بەو ئاستەی کە لە مەشق و یارییەکاندا پێشکەشی دەکات.

ئینریکی نەیشاردەوە: ڕاستگۆیانە دوای دۆڕان بەرامبەر ئارسناڵ ئەو شتانە پەیڕەو ناکات کە لەسەری نووسراون یان وتراون، لەبەر ئەوەی دۆران سودی دەبێت، بەڵام هەمیشە تێبینی ئەوە دەکات میدیاکان تەنیا لە کاتی شکست گرنگی بە بابەتی تەکتیکی دەدەن.

دەشڵێت: ئێمە تیپێکی بەهێزین، تەنانەت یەکێک لە بەهێزترین تیپەکانی ئەوروپا، بەڵام زۆر باسی تیپەکە دەکرێت و بێگومان ناوبانگی ئـێمە لە فەرەنسا زیاترە وەک لە ئەوروپا.
بیلال کاکە